دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕیاریدا 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات، پەرلەمانتارێك دەڵێت، قەرزە و بۆ مووچەی دوو مانگە.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.
بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، 400 ملیارەكە قەرزی بانکی حکومییە بۆ حکومەت بۆ پێدانی موچەی دوو مانگ هەتا یاسای بودجە پەسەند دەكرێت.
وتیشی، “لە هەموو ئەگەرێکدا ئەم قەرزە دەبێت بدرێتەوە”.
مانگی رابردووش هەرێم 400 ملیار دیناری دیكە قەرزی لە بانكی بازرگانیی عێراق راكێشا.