ڤیدیۆ.. ئەو دوو کەسەی بەسەر ماتۆڕەوە تەقەیان کردبوو پۆلیسی سلێمانی دەستگیریکردن

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە لە شەودا تەقەیان کردووە و لە حاڵەتێکیاندا بەسەر ماتۆڕەوە تەقەیان کردووە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” پاش ئەوەی دوو تۆمەتبار چەند جارێک و لەچەند شوێنێکی جیاوازدا تەقەیان دەکرد و ببوونە ھۆی بێزارکردنی خەڵک و درووستبونی ترس و دڵەڕاوکێ، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە ئەنجامدا”.

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەوە ئاشکرایکردووە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری ئێشکگر، دوێنێ 15 ی کانوونی دووەم، ھەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر کران و لەئێستا ھەردوو تۆمەتبار (ت، ع، م لەدایکبووی 2003) و (ب، ن، ج لەدایکبووی 2001 ) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: چەند کامێرایەکی دیکەی سەرپێچیی هاتوچۆ دەکەونەکار

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، چەند کامێرایەکی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ دەکەونەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لە…
زیاتر ببینە

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا…
Total
0
Share