وەزارەتی پێشمەرگە: چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لەسەر دەستگیركردنی باندێكی (6)كەسی كە چەكی بانكی سا‌ختەیان بەكارهێناوە بۆ دزینی بڕە پارەیەك لەبانكێكی حكومی، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنین، دوور و نزیك ئەو پرسە پەیوەندی بە ئێمەوە نییەو هیچ ئەفسەر و كارمەندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەو تاوانەدا دەستیان نەبووەو بەشدارنەبوون‌.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوا لە ‌كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەین بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە دۆسیانەدا بكەن و ناوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەرامی میدیایی خۆیان بەكارنەهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەهۆی ئەنجامدانی ئامار و جەردی ساڵانەوە یەكشەممە هەموو مامەڵەیەک رادەگیرێت”. سەبارەت…
Total
0
Share