سعودیە و قەتەر: هەینی جەژنە

لیژنەی چوادێریکردنی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامیی قەتەر داوا دەکات ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە چاودێریی بینینی مانگ بکرێت و جەختدەکاتەوە ئەگەری زۆرە هەینی یەکەم  رۆژی مانگی شەوال بێت.

لە بانگهێشتنامەیەکدا لیژنەی چاودێریی بینینی مانگ لە وڵاتی قەتەر داوا لە هاوڵاتییان و خەڵکی وڵاتەکە دەکات کە دەیانەوێت چاودێریی بینینی مانگ بکەن هەماهەنگییان لەگەڵ لیژنەکەیاندا هەبێت.

لیژنەکە رایگەیاندووە، ئەگەری زۆرە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە مانگ هەڵبێت و رۆژی هەینی ببێتە یەکە رۆژی مانگی شەوال کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

روانگەی گەردوونناسیی وڵاتی سعودیەش پێشتر رایگەیاند، کە رۆژی هەینی یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە دزەپێکراوەکانی ڕۆژی هاوسەرگیریی کچەکەی ترەمپ لەگەڵ ماڵی زاوا عەرەبەکەدا بڵاودەبێتەوە

ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تیڤانی ترەمپ کچەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هاوینەهەوارەکەی باوکی لە فلۆریدا…
Total
0
Share