بڕیارێكی نوێ بۆ شۆفێرانی تاكسی دەركرا

لە نوێترین بڕیاردا لەبارەی كاری تاكسییەوە، رێگە بە پێشمەرگە و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت كاری شۆفێریی تاكسی بكەن.

ماوەی چوار ساڵە پێشمەرگە و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ رێگەیان پێنادرێت سەرباری پیشەكەی خۆیان، ببنە شۆفێری تاكسی و ئەو كارە بكەن.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ، لەمەودوا پێشمەرگە و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ كە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و بەرگری و فریاكەوتن و كارمەندانی دیكەی سەر بە وەزارەتەكە دەگرنەوە، دوای دەوامی فەرمییان دەتوانن شۆفێری بكەن و بە تاكسی كاربكەن.

نووسراوی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە كاری شۆفێریی تاكسی بۆ ئەو كەسانەی ئاماژەیان بۆ كراوە، بەو مەرجە دەكرێت كە لۆگۆ لە تاكسییەكانیان بدەن بۆ ئەوەی كۆد وەربگرن.

بابەتی پێشتر

هێڵكاری بۆ شەقامەكانی سلێمانی دەكرێت

بابەتی دواتر

لە بازاڕێكی هەولێر شەڕ روویدا و تەقەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدەل بەرواری ئازادكرا

مامۆستا بەدەل بەرواری یەكێك لە چالاكوانە بەندكراوەكانی بادینان ئازادكرا و كەمێكی دیكە دەگاتەوە دهۆك و پارێزەری چالاكوانان دەڵێت،…
Total
0
Share