چوونەناوەوەی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بۆناو شاری سلێمانی قەدەغەدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی لەناو شەقامەکاندا بڕیاریانداوە، لە کاتژمێر 7:30 بەیانی بۆ 9:00 ی بەیانی ڕێگا بە بارهەڵگرەکان نەدرێت بچنەناو شاری سلێمانییەوە.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ” بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە پێناو کەمکردنەوەی قەڕەباڵخی شەقامەکان لە بەیانیاندا، هاتنەناوەوەی ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر لە بازگەکانەوە بۆ ناو شاری سلێمانی قەدەغەکراوە”.

بەهۆی دەوامی فەرمانگەکانەوە لە بەیانیاندا فشارێکی زۆر لەسەر شەقامەکانی شاری سلێمانی دروستدەبێت و بەهۆیەوە لە هەندێک شوێن قەرەباڵخی دروستدەبێت، لەوکاتەدا ئەگەر بارهەڵگرەکان بچنە ناوشارەوە ئەوا قەرەباڵخییە چەند هێندەی لێدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆکاری نۆژەنکردنەوە بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە كاریگەریمان لەسەر دروستناكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كاری لە پێشینەی حكومەتی هەرێم دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە و دەڵێت،”هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە…
Total
0
Share