لە بازاڕێكی هەولێر شەڕ روویدا و تەقەكرا

كەمێك لەمەوبەر لە بازاڕی كۆنەفرۆشانی شاری هەولێر، شەڕ لە نێوان دوو هاوڵاتیدا روویدا و تەقەی تیادا كراوە.

شەڕەكە لە بازاڕی ناسراو بە “لەنگە”ی شاری هەولێر روویداوە و پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، لە نێوان دوکاندارێكی بازاڕی لەنگە و شۆفێری تەکسییەکدا دەمەقاڵێ روویداوە و پاشان بووە بە شەڕیان.

وتیشی، دواتر شەڕەكە پەرەیسەندووە و شۆفێری تاكسییەكە تەقەیکردووە و چەند گولـلەیەكی تەقاندووە، بەڵام شەڕەكە قوربانیی لێنەكەوتووەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە تا ئێستا بەهۆی شەڕ و تەقەكردنەكەوە، هیچ كەس و تۆمەتبارێك دەستگیرنەكراون.

#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبووەوە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە،…
Total
0
Share