لەم هەفتەیەدا دیاردەیەكی گەردوونیی دەگمەن روودەدات

دیاردەیەكی گەردوونی كە دە ساڵ جارێك روودەدات، ئەگەری هەیە لەم هەفتەیەدا لە چەند ناوچەیەكی دیاریكراوی جیهان بەدیبكرێت.

“نیمچە خۆرگیران” جۆرێكی دەگمەنی خۆرگیرانە كە دەركەوتنەكەی دەگۆڕێت، سێبەری مانگ بەسەر رووی زەویدا دەجوڵێت.

ئەمەش واتا خەڵك دەتوانن رۆژ ببینن كە بە تەواوی بە مانگ داپۆشراوە، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان، ئەمەش دەبێتەهۆی روودانی ئێوارەیەكی تاریك.

بەپێی روانگەی شاهانەی بەریتانی، رووداوە گەردوونییەكە لە چەند ناوچەیەكی هێڵی كەمەری و نیوەی خوارەوەی گۆی زەوی و لەنێویاندا رۆژئاوای ئوسترالیا و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا رۆژی پێنجشەممە لە نزیك كاتژمێر 11:30ی بەیانی دەبینرێت.

خۆرگیرانێكی دیكەی ئەو جۆرە لە تشرینی دووەمی 2031دا روودەداتەوە.

بەپێی شارەزایانی گەردوونناسی، ئەم خۆرگیرانە لای دانیشتووانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكان نابینرێت.

بابەتی پێشتر

تۆد بۆیلی ڕەخنەى لە یاریزانەکانی چێڵسی گرتووە

بابەتی دواتر

بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگێڕان و ئاسانکاری.. گووگڵ چاویلکەیەکی نوێی زیرەک پەرەپێدەدات

لە کۆنفرانسی پەرەپێدەرانی گووگڵ (Google I/O)ـدا، کۆمپانیا ئەمریکییەکەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا شێوەی یەکەمی چاویلکەیەکی زیرەکی خستەڕوو، دەتوانێت…
Total
0
Share