تەنها یەک پیشە هەیە زیرەکیی دەستکرد ناتوانێت تێیدا کێبڕکێی مرۆڤ بکات

زیرەکیی دەستکرد مەترسیی زۆری لەسەر بەشێک لە پیشە جۆراوجۆرەکان دروستکردووە، بەجۆرێک دەوترێت ژمارەیەکی زۆر بێ کار دەکات لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەمەش پشتبەست بە تویژینەوەکان.

توڕی فۆکس بزنس ئاشکرایکرد، توێژینەوەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی زیرەکیی دەستکرد لاوازە لە بیرکاری و ژمێریاریدا، بۆیە ئەو کارانەی پەیوەندیدارن بە ژمێرکاری و بیرکارییەوە زیرەکیی دەستکرد ناتوانێت کێبڕکێی مرۆڤ بکات تێیدا.

بۆ نمونە، زیرەکیی دەستکرد لە بواری CHatGPT بەوە بەناوبانگە کە هاوکارییەکی زۆری خوێندکاران دەکات لە تاقیکردنەوەکاندا بەڵام لەبواری بیرکاری و ژمێریاریدا ئەو توانایەی کەمترە و ناتوانێت هاوشێوەی مرۆڤ بێت.

مامۆستای ژمێریاری زانکۆی بریگام یۆنگ، دەیڤید وود سەرپەرشتیاریی توێژینەوەیەکی کرد لەسەر تواناکانی زیرەکیی دەستکرد، دەرکەوت کە زۆرجار بەزەحمەت تێدەگات لە شیکارە بیرکارییەکان.

توێژینەوەکە “چات جی پی تی”ی لە تاقیکردنەوەیەکی ژمێریاری تاقیکردووەتەوە کە 25 پرسیاری لەسەر سیستمی بیرکاری و وردبینی و ژمێریاریی دارایی و ژمێریاریی بەڕێوەبردن و باج وەرگرتووە و وەڵامەکانی بەراورد کردووە بە وەڵامی خوێندکارانی ژمێریاری لە 186 دامەزراوەی زانکۆیی لە 14 وڵاتدا.

پرسیارەکان بە شێوەی جیاواز پێشکەشکران بە ئاستی جیاوازی سەختی و لەگەڵ تێکەڵەیەک لە بژاردەکان کە بۆ وەڵامدانەوە بەکارهێنراون، توێژینەوەکە دەریخستووە کە خوێندکاران نمرە یان بەرزتربووە لە زیرەکیی دەستکرد.

خوێندکاران بە زیاتر لە سەدا 30ی نمرەکانیان لە چات جی پی تی باشتربوون.

 

بابەتی پێشتر

فەرمانگەیەكی حكومی هەلی كاری راگەیاند

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێکی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share