زانیاریی دزەپێكراو شێوەی ئایفۆن 15 ئاشكرادەكات

بڕیارە دوای چەند مانگێك مۆدێلی نوێی ئایفۆن بخرێتە بازاڕەوە و زانیارییەكانیش شێوە و تایبەتمەندیی ئامێرەكە ئاشكرادەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی ” Unknownz21″ كە لەبارەی ئایفۆن 15ـی كۆمپانیای ئەپڵەوە بڵاویكردوونەتەوە، ئامێری ئایفۆن 15ـی پرۆماكس زوومێكی پێریسكۆپ لەخۆدەگرێت و بەوەش توانای وێنەگرتنی زۆر ورد و ئاستبەرز دەبێت و لە كاتی نزیككردنەوەی دیمەنی وێنەگیراودا، كوالێتیی وێنەكە دانابەزێت.

ئاشكراشیكردووە، رامی ئامێرەكە هەشت گێگابایت دەبێت و شوێنی بارگاویكردنەوەشی دەگۆڕدرێت بۆ شێوازی تایپ سی و بەوەش لەگەڵ بەرهەمی زۆرێك لە كۆمپانیاكانی دیكەی دروستكردنی ئامێری مۆبایلدا یەكانگیر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتێكیان لە هۆڵەنداوە بۆ ئیسپانیا پێكردووە.. ژمارەیەك خوێندكار ئۆتۆمبێلێكی ژینگەدۆست دروستدەكەن

ژمارەیەك خوێندكاری یەكێك لە زانكۆكانی هۆڵەندا كۆتاییان بە گەشتێكی سێ هەزار كیلۆمەتری لە ئەوروپای ڕۆژئاوا هێنا بەو ئۆتۆمبێلەی…
زیاتر ببینە

مێتا خێراترین كۆمپیوتەر بۆ كۆمپانیاكانی زیرەكیی دەستكرد و “مێتاڤێرس” ‏بەرهەمدەهێنێت

کۆمپانیای مێتای خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاشکرایکرد، سەرقاڵی ‏دروستکردنی کۆمپیوتەرێکن، کە خێراییەکی پێوانەیی هەیە و پێشبینی دەکەن لە…
Total
0
Share