کاتی نمایشکردنی ئایفۆن 15 ئاشکراکرا

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، 12ی مانگی داهاتوو کۆنگرەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدەدات و پێشبینیدەکرێت مۆبایلە نوێیەکەشی تێدا نمایش بکات.

پێگەی ئەپڵ بڵاویکردووەتەوە، 12ی ئەیلول کۆنگرەی ساڵانەی کۆمپانیاکە لە هۆڵی ستیڤ جۆبز لە بارەگای کۆمپانیاکە بەڕێوەدەچێت.

داوا لە رۆژنامەنووسان کراوە لە کاتی دیاریکراودا لە هۆڵەکە ئامادەبن بەمەبەستی گواستنەوەی دیمەنەکانی کۆنگرەکە.

ساڵانە لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی کۆمپانیاکە نوێترین بەرهەمەکانیش نمایش دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش هەوادارانی مۆبایلی ئایفۆن چاوەڕێ دەکەن مۆبایلی ئایفۆن 15 ی تێدا نمایشبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share