بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵا و نیگەرانی هاوڵاتییان دەربارەی دیاردەی پێشبڕكێی شۆفێران و دروستكردنی مەترسی و بێزاركردنی هاوڵاتییان دەستگیرا بەسەر 15 ئۆتۆمبێلی جۆرا و جۆردا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوابە دوای ئەو نیگەرانی و سكاڵایانەی كە گەیشتوونەتە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەلایەن بەشێك لە هاوڵاتییانەوە دەربارەی دیاردەی پێشبڕكێی شۆفێران و دروستكردنی مەترسی و بێزاركردنی هاوڵاتییان لە ماوەی پینج ڕۆژدا لە لایەن مەفرەزە هاوبەشەكانی سەر بە بەشی هاتوچۆی ناوشار و رۆژئاوا توانرا دەستبگیرێت بەسەر 15 ئۆتۆمبێلی هەمەجۆر كە شۆفێرەكانیان سەرقاڵی ئەو سەرپێچی و دیاردەیە بوون.
لە راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لە ئێستادا ئەو ئۆتۆمبێلانە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی هاتوچۆی سلێمانین و شۆفێرەكانیان رووبەڕووی كاری یاسایی كراونەتەوە.