سلێمانی.. شەش ڕاوچی دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانونی دووەم ئاشکرای کرد کە چوار ڕاوچییان دەستگیرکردووە کە 22 کیلۆ ماسی بچووکیان ڕاوکردبوو.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان ڕایگەیاند، “بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى تانجەڕۆ بەمەبەستى پاراستن و پارێزگارى کردنى سنورەکەیان  بۆ سنورى  گوندى (بێستانسور) توانیان چوار ڕاوچى دەستگیر بکەن کە سەرقاڵى ڕاوکردنى ماسى بوون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “هەروەها توانرا دەست بگیرێت بەسەر 22 کیلۆ ماسى ڕاوکراو، چوار دەستە داو، دوو تۆڕو یەک چەقۆ و 23 مەتر وایەر، پاترىیەکدا”.

هەروەها بەڕێوبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاند کە لە ناحیەی وارماوا دوو ڕاوچی دیکە دەستگیرکراون کە باڵندەی کێوییان ڕاوکردووە و دەستبەسەر چەکێکی تاپڕ و دوو فیشەکی تاپڕدا گیراوە.

دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

بابەتی پێشتر

عێراق.. كار بۆ یەكخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاكان دەكرێت

بابەتی دواتر

تەقینەوەی مینێك لە خورماتوو دوو قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share