ئەمڕۆ بانكی ناوەندی نزیكەی 175 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

دۆلاری ئەمریكی – فۆتۆ، گێتی

بانكی ناوەندیی عێراق، بڕی دۆلاری فرۆشراوی ئەمڕۆی ئاشكراكرد كە زۆرینەی بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بانكەكە لە زیادکردنی ئاشکرادا زیاتر لە 174 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری ئەمریكیی فرۆشتووە.

لەو بڕە دۆلارەی ئەمڕۆ فرۆشراوە، زۆرینەی بە شێوەی حەواڵە بووە، بە جۆرێك كە ئەمڕۆ 140 ملیۆن و 36 هەزار و 610 دۆلار لە رێگەی حەواڵەوە فرۆشراوە، وەك راگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی 34 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری بە شێوەی كاش فرۆشتووە و بەوەش كۆی دۆلاری فرۆشراوی ئەمڕۆ، بریتییە لە 174 ملیۆن و 626 هەزار و 610 دۆلار.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوو خاڵی بەرامبەر وێستهام لەدەستدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە لە مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share