(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوو خاڵی بەرامبەر وێستهام لەدەستدا

لە چێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یەکسانبوونی بەرامبەر وێستهام تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای “ئلەندەنی نێودەوڵەتی” یاریی هەفتەی (31)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر وێستهام ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئه‌نجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانەرز” له‌ خوله‌کەکانی حەوت و 10 لەلایەن گابریێل جیسۆز و مارتن ئۆدیگاردەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی “هامەرز” لە خولەکەکانی 33، 54 لەلایەن سەعید بن ڕەحمە و جاروود بۆوینەوە تۆمارکران.

بەو ئەنجامە، ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (74) و لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ بەردەوام بوو، یانەی وێستهامیش بە (31) خاڵەوە چووە پلەی (15).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لوتکه‌ی له‌ سیتی برده‌وه‌ و ڕیاڵ یه‌که‌م دۆڕاندنی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، پاریس سان جێرمان یاریی لوتکه‌ی له‌ مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share