نرخی نەوت 71 دۆلاریشی تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سەروو 71 دۆلار بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی بۆ بڕیاری وڵاتانی ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس دێت بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان، هەروەها بەزبوونەوەی خواستی ئەمریکا و چین لەسەر نەوت وەک دوو گەورەترین بەکاربەر.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 71.35 بەرزبووەوە، لەكاتێكدا دوێنێ نرخەكەی گەیشتە 70.57 دۆلار.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس ئەمڕۆ گەیشتە 69.21 دۆلار، لەكاتێكدا دوێنێ چوارشەممە نرخەکەی گەیشتە 67.79 بەوەش نرخی نەوتی برێنت و نەوتی خاوی تەكساس بەرزترین ئاستیان لەدوای مانگی تشرینی یەکەمی 2018وە تۆماركرد.

وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەیاندا، بڕیاریاندا بە بەردەوامبوون لەسەر هەڵگرتنی پلە بەپلەی ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیهان، بۆ مانگەکانی حوزەیران و تەموزیش بەردەوام دەبن لەسەر زیادکردنی بڕی 1.2 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە كۆی بەرهەمی وڵاتان، تاوەکو پاڵپشتیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بکەن، شارەزایانی بواری وزەش چاوەڕێی بوژانەوەیەکی گەورە لە بازاڕەکانی وزەدا دەکەن.

بابەتی پێشتر

بە چەند كاتژمێرێك پاش نقومبوونی كەشتییە ئێرانییەكە.. ئاگر لە پاڵاوتگەیەك كەوتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستيی كەركوك قسەی جیاواز لەبارەی تۆماركردنی حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەش دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share