فراكسیۆنی یەكێتی داوای قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكات

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران داوادەكات كەسوكاری ئەنفالكراوان لە رووی ماددییەوە قەرەبووبكرێنەوە و تاوانەكەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید بناسێندرێت.

لە یاداشتێكدا لە ئەنجومەنی نوێنەران كە د. كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێندییەوە، فراكسیۆنی یەكێتی داوای لە دەسەڵاتەكانی عێراق كرد كەسوكاری ئەنفالكراوان قەرەبووبكرێنەوە و كاری جددی لەو بوارەدا بكرێت.

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، داوایكرد “بڕگەیەك لە پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیربكرێت بە مەبەستی تەرخانكردنی پارە بۆ قەرەبووكردنەوەكان، بەو پێیەی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان مافێكی یاسایی و دەستوورییە، وەك لە بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقدا هاتووە”.

لە درێژەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، د. كەریم شكور بڕگەیەكی دیكەی یاداشتنامەی فراكسیۆنەكەی خستەڕوو و داوایكرد روفاتی ئەنفالكراوان لە بیابانەكانەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ كوردستان و جەختیكردەوە كە “دەبێت حكومەت و پەرلەمانی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كاربكەن بۆ ئەوەی ئەنفال بە جینۆساید بناسێندرێت”.

داواكارییەكی دیكەی فراكسیۆنی یەكێتی، هەوڵدانی حكومەتی عێراقە بۆ دادگاییكردنی ئەو كۆمپانیایانەی كە چەكی كۆكوژیان بە رژێمی پێشووی عێراق فرۆشتووە.

بابەتی پێشتر

دوو كەس بە رووداوێكی هاتوچۆ برینداربوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوو خاڵی بەرامبەر وێستهام لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە بەغداد. ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان…
Total
0
Share