پەنابەرانی عێراقی لەلایەن باندەکانی دزین و بازرگانیکردن بە مرۆڤ هەڵخەڵەتێنراون

باڵیۆزی عێراق لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا ڕایگەیاند، بەشێک لەو پەنابەرە عێراقییانەی داوای مافی پەنابەرییان کردووە لەلایەن بەندەکانی دزین و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە فێڵیان لێکراوە، سەرجەم پارە و پێداویستییەکانیان لێدزراوە ئێستا پێویستی زۆریان بە چاودێریی مرۆییە.

حوسێن مەنسور سافی باڵیۆزی عێراق لە پۆڵەندا لە دیداریدا لەگەڵ بریکاری وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، “حکومەتی عێراق هەوڵی تەواو دەدات بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییەکانی تاوەکو ڕێگریبکات لە کۆچکردنیان بەشێوەی نایاسایی، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگریکردن لە گەشتی هاوڵاتییان بۆ پایتەختی بیلاڕوسیا”.

جەختیشیکردوەم “وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزخانە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران و ئەو کێشانەی پەنابەرانی عێراقی تێکەوتووە بەهۆی باندەکانی دزین و بازرگانیکردن بە مرۆڤ”.

هەروەها داواشی لە کۆچبەرانی سنوورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا کرد کە لەڕێگەی باڵیۆزخانەی عێراقەوە بەخواستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

لەلایەکی دیکەوە بریکاری وەزیری ناوخۆی پۆڵەندا ئاشکرایکرد، حکومەتی وڵاتەکەی ژمارەی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لەبەردەستدانییە کە لەسنوورەکان و دارستانەکانی وڵاتەکەدا گیریانخواردووە، بەهۆی ئەوەی کۆچبەرەکانی ئەو سنوورانە ژمارەیەنا زۆرە و هەڵگریی ڕەگەزنامەی جیاوازن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی پلانێک بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژیی سێکسی دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

سۆران.. لە شەڕی دوو بنەماڵەدا چوار کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share