داهاتی مانگی ڕابردووی عێراق 11.5 ملیار دۆلاربووە

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی بڵاوكردەوە كە 11.5 ملیار دۆلاربووە و 102 ملیۆن ‌و 303 هەزار بەرمیل نەوتیشی هەناردەی دەرەوە كردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق بەپشتبەستن بە داتاكانی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردووەتەوە، لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا 102 ملیۆن‌ و 303 هەزار و 20 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە، بەجۆرێك لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە 98 ملیۆن و 946 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە‌ و لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە سێ ملیۆن و دووهەزار و 133 بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.

وەزارەتەكە باسی لەوەشكردووە، لەو بڕەی كە هەناردەی دەرەوە كراوە كۆی گشتیی داهاتەكەی دەكاتە 14 ملیار و 477 ملیۆن و 496 هەزار دۆلار.

ڕوونیشیكردووەتەوە، تێکرای نرخی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئایاردا 112.91 دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر بكوژی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلادا سەپاند

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ئاشكرایكرد، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ربه‌لا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر بكوژی عه‌بیر خه‌فاجی سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌ربه‌لادا…
Total
0
Share