وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت بەڵێنی کۆتاییهێنان بە پلاستیک دەدەن

وەزیرانی ژینگە و کەشوهەوای کۆمەڵەی حەوت بەڵێندەدەن کە ئامانجەکەیان بۆ کۆتاییهێنان بە پلاستیک تا ساڵی 2040 بەدیبهێنن.

ئەمڕۆ دوای گفتوگۆی دوو رۆژەی وەزیرانی کۆمەڵەی حەوت لە شاری ساپۆرۆ لە باکووری ژاپۆن بڵاویانکردەوە، “پابەندین بە کەمکردنەوەی پیسبوونی پلاستیکی بە ئامانجی کەمکردنەوەی هەر پیسبوونێکی پلاستیکی زیادە تا ساڵی 2040 و گەیاندنی بە سفر”.

ئەڵمانیا، فەرەنسا، کەنەدا، بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا ساڵی رابردوو بەڵێنێکی هاوشێوەیان دا، بەڵام ئەمە یەکەمجارە ئەندامانی کۆمەڵەی حەوت کە هاوکات ژاپۆن و ئەمریکا و ئیتاڵیا لەخۆدەگرێت، کات دیاریبکەن بۆ کۆتاییهێنان بە پلاستیک تا ساڵی 2040.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای دانوستانەکان، ستیفی لێمکە، وەزیری ژینگەی ئەڵمانیا ستایشی بەڵێنەکەی کۆمەڵەی حەوتی کرد سەبارەت بە پیسبوونی پلاستیک و بە “ئامانجێکی گەورە” ناوی برد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، قۆناغ بە قۆناغ کۆتاییهێنان بە پلاستیکەکان بەدیدێت.

پاشماوەی پلاستیکی لە جیهاندا لە ماوەی 20 ساڵدا دوو هێندە زیادی کردووە .

بەپێی رێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری تەنها 9%ی ئەم پاشماوەیە بە سەرکەوتوویی دووبارە بەکارهێنراوەتەوە .

نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، تا ساڵی 2040 بڕی ئەو پلاستیکەی کە دەچێتە ناو زەریاکانەوە سێ هێندە زیاد دەکات.

بابەتی پێشتر

پارێزەرێک لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هەولێر لەژێر حوکمی ئاگر و ئاسن-دایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share