تەرمی قوربانییەكەی لافاوەكەی كەركوك دۆزرایەوە

دوای دوو رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی ئەو سەربازە عێراقییەی بەهۆی لافاوەكەی كەركوكەوە ئاوبردبووی دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی لە نزیك ناحیەی لەلایەن، تەرمی ئەو سەربازەی سوپای عێراق دۆزرایەوە كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئاوبردبووی.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەگەڵ دەستپێكردنی لێزمەباراندا، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەكی دەشتایی لە دەوروبەری كەركوك دروستبوو، لەوانە گوندی تەرجلی سەر بە ناحیەی لەیلان لە پارێزگای كەركوك كە بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای عێراق ئاوبردی.

ئەفسەرێك و دوو سەربازی سوپای عێراق سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون یەكێكیان خۆی دەربازكرد و دووانەكەی دیكە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەدا ئاوبردنی، دواتر یەكێكی دیكە لە سەربازەكان توانی خۆی دەربازبكات.

دوێنێ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلەكە لە ناوچەیەكی دوور لە شوێنی رووداوەكە دۆزرایەوە، بەڵام تەرمی سەربازەكەی تیادا نەبوو و هیچ زانیارییەكی دروست لەبارەی چارەنووسییەوە بەردەست نەبوو، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە ناوچەیەكی نزیك لە شوێنی دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەكە، تەرمی سەربازەكە دۆزرایەوە و بەوەش هەڵمەتی گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا كۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

بزانە دوو كەس لە هەولێر چۆن فێڵیان لە هاوڵاتییان كردووە؟

بابەتی دواتر

لە هەریر كەسێك براكەی خۆی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share