لە هەریر كەسێك براكەی خۆی كوشت

لە ناحیەی هەریر لە پارێزگای هەولێر كەسێك براكەی خۆی كوشت.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی باتاسی سەر بە ناحیەی هەریر لە پارێزگای هەولێر، هاوڵاتییەك بەناوی وەلید کەمال لەلایەن برایەکی خۆیەوە دراوەتەبەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ناكۆكیی خێزانییەوە، دەمەقاڵێ لە نێوان دوو براكەدا دروستبووە و یەكێكیان بە دەستڕێژی گولـلە ئەوی دیكەیانی كوشتووە.

وتیشی، تا ئێستا بكوژەكە دەستگیرنەكراوە و هەوڵەكان بۆ دەستگیركردنی بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: هەر مامۆستایەکی گرێبەست مانگانە 50 هەزار دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی لێبڕینی مووچەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت، “جێگای قبوڵکردن نییە”. عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی…
Total
0
Share