شاری سلێمانی یەکێکە لەو شارانەی زۆرترین رێژەی بارانی لێ باریوە لە جیهاندا  

بەپێی خشتەیەکی جیهانی کە ئاستی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە، لە خشتەکەدا دوو شار هەن کە یەکێکیان سلێمانییە.

بەپێی خشتەکە، شاری سلێمانی لە پلەی نۆیەمی ئەو شارانەیە لە جیهاندا کە لە شەو و رۆژی رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانیان تێدا باریوە کە بڕی 91 ملیمەتر بارانە.

هەروەها ئاماژە بە شارێکی دیکەی عێراق کراوە کە دوزخورماتووە و لە پلەی شەشمدایە و بڕی 101 ملیمەتر بارانی تێدا باریوە.

پێگەی پلاسەرڤیلی ئەمریکی خشتەیەکی بڵاوکردەوە کە 15 شاری جیهانی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرترین بڕی بارانیان لێ باریوە و هەندێکیان سەروو 100 ملیمەتر دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری فرۆشتنی غاز بووە بە وەزارەتی کارەبای عێراق

کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکردووە، فرۆشتنی غاز بە وەزارەتی کارەبای عێراق، بە ئاگاداریی حکومەتی…
Total
0
Share