قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی بولگاریا کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی بولگاریا رایگەیاند، لەگەڵ باشتر بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتیەکانن بە شێوازێک ببێتە مایەی خێر بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق و هەرێم بێجیاوازی.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری دێڵفیدا، ئەمڕۆ لەگەڵ رومێن رادێڤ، سەرۆکی بولگاریا کۆبووەوە.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی بولگاریا پەیوەندییەکان و دواپێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانیان تاووتوێکرد و جەختیان لەگرنگی باشترکردن و رێکخستنەوەی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و بولگاریا کردەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی باشترکردنی شێوازی حوکمڕانی، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، “بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان پێویستمان بەسودوەرگرتنە لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتانی دەرەوە بۆ ئەوەی حکومڕانییەکی باشتر و دروستمان هەبێت لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییان”.

لەبارەی ئیدارەدانی سەرچاوە سروشتییەکانەوە، جێگری سەرۆک وەزیران وتی، “ئێمە لەگەڵ باشتر بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتیەکانین بە شێوازێک ببێتە مایەی خێر بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق و هەرێم بێجیاوازی”.

جەختیشیکردەوە، “دەبێت سەرەتا پێداویستی ناوخۆ دابینبکەین دواتر بیر لە هەناردەکردن بۆ دەرەوەی هەرێم بکەینەوە، پێویستە تەنها پشت بە نەوت نەبەستین وەک تاکە سەرچاوەی داهاتی دارایی، بەڵکو دەبێت سود لە سێکتەرەکانی تری وەک کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و کەرتی تایبەت بە گشتی وەربگرین و پەرەیان پێبدەین”.

بابەتی پێشتر

پارتی لە سنووری برادۆست هێزێکی چەکدار دروستدەکات

بابەتی دواتر

بەهۆی دەرنەچوونی کوڕەکەیانەوە خێزانێک هێرشدەکەنە سەر بەڕێوەبەری خوێندنگەیەک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share