شاری سلێمانی یەکێکە لەو شارانەی زۆرترین رێژەی بارانی لێ باریوە لە جیهاندا  

بەپێی خشتەیەکی جیهانی کە ئاستی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە، لە خشتەکەدا دوو شار هەن کە یەکێکیان سلێمانییە.

بەپێی خشتەکە، شاری سلێمانی لە پلەی نۆیەمی ئەو شارانەیە لە جیهاندا کە لە شەو و رۆژی رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانیان تێدا باریوە کە بڕی 91 ملیمەتر بارانە.

هەروەها ئاماژە بە شارێکی دیکەی عێراق کراوە کە دوزخورماتووە و لە پلەی شەشمدایە و بڕی 101 ملیمەتر بارانی تێدا باریوە.

پێگەی پلاسەرڤیلی ئەمریکی خشتەیەکی بڵاوکردەوە کە 15 شاری جیهانی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرترین بڕی بارانیان لێ باریوە و هەندێکیان سەروو 100 ملیمەتر دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

بابەتی دواتر

زیانی لافاوەکەی سنووری پارێزگای دهۆک راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمار حەکیم لە سلێمانییە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی گەیشتە شاری سلێمانی کە سەردانەکەی بەبۆنەی ڕۆژی…
Total
0
Share