زیانی لافاوەکەی سنووری پارێزگای دهۆک راگەیەندرا

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، بەهۆی ئەو لافاوەی لە دوێنێ چوارشەممەوە ناوچەکەی گرتەوە، 127 شوێن لە سنووری قەزای ئاکرێ و دەوروبەری زیانیان بەرکەوتووە.

ئیبراهیم فەریق ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ رایگەیاند، “ئەمڕۆ 10 لیژنەمان بۆ خەمڵاندنی لافاوەکەی دوێنێ چوارشەممەی قەزای ئاکرێ و دەوروبەری پێکهێنا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەکە سەردانی ئەو خانوو، فرۆشتگا و خوێندنگە و مزگەوت، شوێنی گەشتیاری و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵانیەی کە زیانیان بەرکەوتبوو لە سنووری ئاکرێ و دەوروبەری کرد”.

ئاشکراشیکرد، “لە سەنتەری قەزای ئاکرێ 102 شوێن و لە ناحیەی باجیل هەشت شوێن، ناحیەی دینارتە هەشت شوێن ناحیەی گردەسێن نۆ شوێن زیانیان بەرکەوتووە، کۆی گشتییان گەیشتووەتە 127 شوێن”.

باسیلەوەشکرد، “لە دوای تەواوبوونی راپۆرتەکان بڕی زیانەکان بە پارە دەخەمڵێنرێت”.

بابەتی پێشتر

شاری سلێمانی یەکێکە لەو شارانەی زۆرترین رێژەی بارانی لێ باریوە لە جیهاندا  

بابەتی دواتر

هەولێر.. رێگری لە تیمی میدیاكان كرا و هێرشیانكرایەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share