راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

لە ساڵرۆژی کارەساتی ئەنفالدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و لەگەڵ دامەزراندنی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراقدا ھەر یەکێتی بوو ھەوڵەکانی بەگەڕخست بۆ بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی تاوانی ئەنفال.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “بۆ سارێژبوونی ئازارەکان و رەوینەوەی خەمەکانی کارەساتی ئەنفال کە 35 ساڵ لەمەوبەر رژێمی لە ناوچووی بەعس دژ بەگەلی کورد و پێکھاتەکانی تری کوردستان ئەنجامیدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەرلە دوای راپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە ھەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو گوند و دێھات و ناوچانەی کە بەر رووخان و سوتاندنی پەلامارەکە کەوتن چ لە سەر بودجەی خۆیی وچ لە رێگەی حکومەتی ھەرێم و رێکخراوە مرۆڤ دۆستە ناحکومییە جیھانیەکانەوە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و لەگەڵ دامەزراندنی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراقیشدا ئەوە ھەر یەکێتی بوو ھەوڵەکانی بەگەڕخست بۆ بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی تاوانی ئەنفال و بە پێی ماددەی (132)ی دەستووری ھەمیشەیی عێراق قەرەبووکردنەوەی زەرەرمەندانی تاوانەکانی رژێمی زامن کرد، کاتێتی لە ئاستی نێودەوڵەتیش ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسرێت و دانیپێدابنرێت، ئەم ناساندنە ناوخۆیی و جیھانیەش رێگا بۆ ھەموو قەرەبووە شایستەکانی تر دەکاتەوە ئەگەرچی ھیچیان نابنە ھاوشانی ئازارەکان”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی باسلەوەکراوە، “لە یادی ئەو کارەساتەدا، درود بۆ رۆحی پاکی ئەو شەھیدانەی تەنھا لەبەر ناسنامەی کوردبونیان بە ناھەق گولـلەباران کران، سڵاو بۆئەوانە دەنێرین کە ئازار و مەینەتیەکانی ئەو رۆژانەیان چەشت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتیی راگەیاند

بابەتی دواتر

شاری سلێمانی یەکێکە لەو شارانەی زۆرترین رێژەی بارانی لێ باریوە لە جیهاندا  

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share