ئێوارەی ئەمڕۆ 17 ی کانونی یەکەم، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیان لە شاندێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد و جەختیان لە هەماهەنگی زیاتری لایەنەکان کردەوە لەم دۆخەی ئێستای هەرێمدا.
لەدیدارێکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا، لەبارەی ئەوپرسانەی جێی بایەخی ھەردوولابوون ، بەتایبەت کێشەکانی ھەولێر و بەغدا، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
هەر لەو دیدارەدا ھاوسەرۆکانی یەکێتی، جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی ھاریکاری و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنە کوردستانیەکان، بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و یەکخستنی ھەوڵەکان، بۆ گەیشتن بەچارەسەری ڕیشەیی کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ ، لە پێناو ئارامی و ڕەخساندنی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر کۆی ئەوپرسانەی گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە، و ڕێوشوێنە گرنگ و پێویستەکانیان ھەڵسەنگاندووە و بۆچوونیان لەبارەوە خستووەتەڕوو.
ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیان کرد لە محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان و دۆخی ئێستای هەرێم و دۆخی ئابوری خەڵک تاوتووێکرا.