ڕێگای دەباشان بۆ تونێلی پێشڕەو داخرا

لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی بڕیاریدا بە داخستنی ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داود و تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێکی زۆر و دروستبوونی ئاستەنگ لە جموجۆڵی ئوتومبیل لەو سنوورانە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی لە ئێستادا سەرقاڵی ڕزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەن کە لەو ناوچانە گیریان خواردووە، لە هەمان کاتدا تیمەکانی شارەوانی سلێمانی و ڕێگاوبان و هاتووچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگاکان و ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەبەر دروستنەبوونی دۆخی ناهەموار و مەترسیدار لەو سنوورانە داوا لە شۆفێران دەکات ڕوو نەکەنە شوێنە ناوبراوەکان، و لەکاتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە (100) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان JCC ، 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، 115 بەرگری شارستانی سلێمانی.

بابەتی پێشتر

زانیاری نوێ لەبارەی پشووی سبەینێ لە پارێزگای سلێمانی

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 35 خوێندکار بریندار بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share