ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی چوارشەممە، كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ پارەی پێویست بۆ مووچەی پەروەردە گەیشتووەتە بانكەكان و رۆژی پێنجشەممە، مووچەی پەروەردە دابەشدەكرێت.
راشیگەیاند، لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی پەروەردە دەكرێت و كاتژمێر 12ی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دەهێندرێت.
هاوكات وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەینێ پێنجشەممەی بڵاوكردەوە كە هەریەك لە وەزارەتەكانی داد و ئەوقاف و دەستەكانی ئەنجومەنی دەسپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە، مین و مافی مرۆڤ و ئەنجومەنی دادوەری دەدرێت.