شوێنێكی جەستە زووتر پیردەبێت

دەركەوتنی چاڵ و خەت لەسەر رووی مرۆڤ كاتێك دەچێتە تەمەنەوە سروشتییە، بەڵام هەندێك كات، لەكاتێكی زوودا لەسەر پێستی مل دەردەكەوێت، پرسیارەكە ئەوەیە هۆكار چییە ئەم شوێنەی جەستە بەشێوەیەكی خێراتر پیر دەبێت.

سیۆدورا مورۆ، پزیشكی پسپۆڕی پێست لە زانكۆی كالیفۆرنیا دەڵێت، پێستی مل بە لاوازییەكەی جیادەكرێت، زیاتریش لەبەردەم ئەگەری لەناوچووندایە.

بەپێی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، چەندین هۆكار كاریگەرییان لەسەر پێستی مل هەیە وەك دانیشتن و نوستانەوە، سەرەڕای ئاستی گرنگیدان بە پێست.

هەندێك كات، دەركەوتنی چرچ و لۆچییەكە بەهۆی لاوازبوونی ماسولكەكانی ملەوەیە، ئەوكات پیربوون خێرادەبێت.

شارەزایان روونیدەكەنەوە پێستی مل بەهەمان خێرایی بەشەكانی دیكەی جەستە باش نابێتەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە ژمارەیەكی كەمتری خانە بنەڕەتییەكان و پێكهاتەكانی تیایە كە هۆكارن بۆ سەرلەنوێ زیندبوونەوە.

هەروەك تیشكی وەنەوشەیی رۆڵی خۆی هەیە لەسەر پێستی مل، تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش بەر تیشكی خۆر بكەوێت، چونكە ئەم هۆكارە كاریگەر دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی ماددەی كۆلاجین.

بەهۆی زوو پیربوونیشیەوە، شارەزایان رێنوێنی خۆپارێزی و پاراستنی دەكەن. ئەویش لەڕێی پاكڕاگرتنی و لێدانی كرێمی شێداركەرەوەی پێویست بە بەردەوامی.

بەهۆی ئەوەی لەئێستادا مرۆڤ زۆر هۆگری ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانە وەك مۆبایل، سەردانەواندنی زۆر كاریگەریی نەرێنی لەسەر مل هەیە و دەبێتەهۆی دەركەوتنی خەتی درێژ لەسەر پێستی مل لە تەمەنێكی زوودا، بۆیە باشترە كات و شێوازی بەكارهێنانی مۆبایل گونجاو و تەندروست بێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی مووچەی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە بەرزدەبێتەوە و کەمیی دەرمانیش بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share