گەرمیان.. لە سێ ڕۆژدا حەوت ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەرداگیراوە

هاتوچۆی گەرمیان ئاماری سێ ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا و جام ڕەشی ڕاگەیاند كە لەوماوەیەدا حه‌وت ئۆتۆمبێل ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌.

به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گەرمیان، “لە 25ی ئه‌م مانگه‌وە لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جامڕەش و چەكی بێ مۆڵەت لەلایەن مەفرەزەكانی ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆ و پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دەستیپێكردووه”‌.

باسلەوەشكراوە، “لە ماوی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی سەرپێچی جۆراوجۆرەوە 136 بەڵگەنامە لە شۆفێران وەرگیراوە و حەوت ئۆتۆمبێل دەستیبەسەرداگیراوە، هه‌روه‌ك هەزار و 115 ئۆتۆمبیل جامی ڕەش و پەرده‌یان لێكراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕووی کێشەیەکی نوێ بووەتەوە

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس کۆتا ئۆفەر پێشکەشی پاڵەوانی ئەوروپا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share