محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سبەینێ لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا پشووی فەرمی بێت جگەلە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان.
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكاندا پشووی فەرمییە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پشووەكە دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە لە پێناو سەلامەتیی هاوڵاتییان لە ئەركدا دەبن.