خەزعەلی داوای ڕێككەوتن لە كورد دەكات

قەیس خەزعەلی داوادەكات كورد لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە ڕێكبكەون و سەدر یارمەتیی حكومەت بدات.

دوای دەستنیشانكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن چێوەی هەماهەنگییەوە، قەیس خەزعەلی وەك یەكێك لە سەركردەكانی چێوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و لە ڕێگەیەوە دوو پەیامی بۆ كورد و سەدر نارد.

ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلل حەق لە پەیامەكەیدا دەڵێت، ئێمە ڕێككەوتین و چاوەڕوانی لایەنەكانی ترین ئەوانیش ڕێكبكەون، وەك ئاماژەیەك بۆ ڕێككەوتنی كورد لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە بۆ ئەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران ڕابسپێرێت بە پێكهێنانی حكومەت.

خەزعەلی لە پەیامەكەیدا بە ناڕاستەوخۆ داوا لە لایەنەكان لەوانە ڕەوتی سەدر دەكات، “چانس بدەن بە كاندیدی سەرۆك وەزیران و تەنانەت یارمەتیی حكومەتی داهاتوو بدەن بۆ ئەوەی ئەركی خۆی بەجێبهێنێت، كە خزمەتكردنی گەلە و ئەوەش دەبێت ئامانجی هەموو چاكەخوازان بێت”.

بابەتی پێشتر

یونایتد بۆ کریستیانۆ: بە یەک مەرج دەتوانیت بڕۆیت

بابەتی دواتر

بۆچی لاپۆرتا دەیەوێت مێسی بگەڕێنێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share