(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوان دەستبەرداری چامپیۆنزلیگ نابێت

ئەمشەو چوارشەممە، دوو یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، ڕیاڵ مەدرید و ئەی سی میلان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی چێڵسیی ئینگلیزی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکەکانی 21، 74 لەلایەن کەریم بنزیمە و مارکۆ ئاسینسیۆوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای “سان سیرۆ” میوانداریی ناپۆلی هاونیشتمانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “ڕۆسۆنێری” لە خولەکی 40 لەلایەن ئیسماعیل بن ناسڕەوە تۆمارکرا.

لە یاریی گەڕانەوەدا ڕیاڵ مەدرید پێویستی بە بردنەوە یاخود یەکسانبوون دەبێت بۆ گەیشتن بە قۆناغی نیوەی کۆتایی، تەنانەت دۆڕاندن بە ئەنجامی (1-0) لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مێرەنگی-یە، ئەی سی میلان-یش لە دەرەوەی یاریگای یاریگای خۆیدا چانسی سەرکەوتنی زیاترە و پێویستی بە بردنەوە و یەکسانبوونە.

بابەتی پێشتر

لە عێراق پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

زانكۆیەك دەوامی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share