لە چەمچەماڵ پشوو راگەیەندرا

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خوێندكاران، دوای راوێژكردن لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ سبەی پێنجشەممە، لە ناوەندەكانی خوێندنی باخچەی ساوایان و خوێندنگە بنەڕەتی و ئامادەییەكانی سەر بە پەروەردەی چەمچەماڵ پشووی فەرمییە.

لە راگەیەندراوەكەی قائیمقامیەتی چەمچەماڵدا هاتووە، بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و دروستبوونی لافاوە لە چەند شوێنێك و بۆ سەلامەتیی گیانی خوێندكاراندا ئەو بڕیارە دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان”.…
Total
0
Share