ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک لەبارەی “هاوڕەگەزخوازەکان”وە پێشکەش دەکات

زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکیان واژوو کردووە وەک پشتگیری لە هەڵمەتەکەی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان”.

لە یاداشتەکەدا کە 17 ئەندامی ئەنجومەن واژوویان کردووە تێیدا هاتووە، ” پێویستە لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی چاودێری کۆمەڵایەتیەوە ناوەندێک بۆ ئەم کەسانە بکرێتەوە و ئاگادار بکرێنەوە هۆشیاری زیاتریان پێبدرێت”.

ئەنوەر تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەکێک لەو کەسانەیە کە واژووی یاداشتەکەی کردووە و بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە هەست بە مەترسییەکە دەکەین و پێمان وایە هاوڕەگەزخوازی ماوەیەکە برەوی پێدەدرێت، ئەمە بەبێ هیچ فلتەرێک خەڵکی لەو جۆرە دێتە هەرێم و لەسەر جادەکان دەبینرێت، بۆیە ئێمە داوای دانانی پلانێک بۆ ئەم دیاردەیە دەکەین”.

بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێویستە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر دیاردەکە پڕۆژەی هەبێت و ناوەندێک دروست بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردن و پێدانی هۆشیاری زیاتر بەو کەسانە، “چونکە ئەوەی دەبینرێت پێچەوانەی داب و نەریتی کوردەوارییە و کاریگەری لەسەر گەنجانمان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

عێراق و ئیمارات هەماهەنگیی نێوانیان تاوتوێدەكەن

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان: نوێژی قیامە بە ئۆنلاین بەڕێوەچووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share