ئارامۆ دەستگیركرا

ماوەی نزیكەی 10 رۆژە ئارامۆ، لە قەزای شەقڵاوە بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە.

بەپێی زانیارییەكان دەستگیركردنەكەی لەسەر سكاڵای كەسێك بەناوی محەمەد عەلی كە یەكێكە لەو بازرگانانەی كە كاری بازرگانی لەگەڵ ئارامۆدا كردووە و رایگەیاندووە، “سكاڵام لەسەر ئارامۆ تۆماركردووە و بری 400 ملیۆن دینارم قەرزاربووە”.

هاوكات كاروان كەریم خان قائیمقامی قەزای شەقڵاوە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بڕیاری دادگا لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك ئارامۆ راگیراوە و بەهۆی پابەندنەبوونی بەو بڕە شایستە داراییەی لەسەر شانی بووە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركراوە”.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: كاریگەریی بارانی بەلێزمە بەردەوامی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share