روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە هەندێك پلاتفۆرمی تۆڕی كۆمەڵایەتی بە تایبەت لە (تیك تۆك) هەندێك ڤیدیۆی دروستكراو بۆ سەرلێشێواندن بڵاوكراوەتەوە گوایە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراون ( ناسراو بە مەلیكە) تۆماركراوە و ژمارەیان پێدراوە.

لە راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، ئەو پڕۆسەیەی لە بەڕێوەبەرایەتیمان بەرێوەدەچێت تەنها پشكنینە بە ئامێری سكانەر و هیچ ئۆتۆمبێلێك ژمارەی پێنەدراوە و هیچ بڕیارێكی نوێش دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە نییە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و سەرمایەی خۆیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بە فیڕۆ نەدەن كە مەرجەكانی سەلامەتیان تێدا نییە و تۆمارناكرێن.

بابەتی پێشتر

پشوو لە سێ پارێزگا راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئارامۆ دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share