وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێشبینی دەکات بەرهەمی گەنم لە وەرزی ئێستادا بگاتە چوار ملیۆن تۆن، هاوکات دووپاتیکردەوە کە بەرهەمی گەنم بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 85%ی پێداویستیی عێراق پڕدەکاتەوە.
حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی لە رایگەیاند، “بەرهەمی گەنمی ساڵی رابردووی ساڵی 2022 دوو ملیۆن و 200 هەزار تۆن بووە، لەکاتێکدا عێراق پێویستی بە چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆن هەبووە، بۆیە بەرهەمی ساڵی رابردووی گەنم 40%ی پێویستیی راستەقینەی پڕکردووەتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، “پاڵپشتیی حکومەت زۆرە لە رێگەی کڕینی گەنمی ناوخۆیی بەبڕی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک، لەکاتێکدا کڕینی گەنمی ئوسترالی ئێستا بڕی 650 هەزارە بۆ هەر تۆنێک، بۆیە ئەم پاڵپشتییەی حکومەت هانی جووتیاران داوە کە گەنمی ناوخۆ بەبڕی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک گەنمەکانیان بفرۆشن بە حکومەت”.
باسی لەوەش کرد، “چاوەڕوانییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ لەو بڕە بەرهەمە لە گەنمی ناوخۆ دەگاتە 4 ملیۆن تۆن، بەمەش عێراق پێویستی بە 600 هەزار تۆن گەنمی هاوردە هەیە”.
روونیشیکردەوە، “زەوییەکانی عێراق نزیکەی 6 جۆر گەنم بەرهەمدەهێنن، هەموویان باشن، بەڵام کوالێتیەکەی نەختینەیی کەمە، بۆیە عێراق پەنا دەباتە بەر هاوردەکردنی گەنمی دوروم لە سێ سەرچاوەی نێودەوڵەتی، واتە ئوسترالیا، کەنەدا و ئەمریکا، بۆ ئەوەی لەگەڵ گەنمی ناوخۆیی تێکەڵ بکرێت”. و گەنمێکی باش بەرهەمبهێنێت.”