وەزارەتی بازرگانیی هەرێم و عێراق: دەبێت بەرهەمی ناوخۆ کێبڕکێی بەرهەمە دەرەکییەکان بکات

شاندێکی باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە بەغدادە و لەگەڵ  وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی عێراق و شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆ کردەوە بۆ جێگرتنەوەی بەرهەمی دەرەکی.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کەمال موسیم، وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان  دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، “گفتوگۆمان لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوو وەزارەت کرد لەبارەی هەماهەنگی و هاوکارییەکان بۆ دامەزراندن و چاودێریکردنی کارگەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان”.

کەمال موسلیم وتیشی، “جەختمان لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆ کردەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەروەها دانانی میکانیزمێک بۆ هەنگاوەکانی بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆ”.

وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان  ڕاشیگەیاند، “هاوڕابووین لەسەر ئەوەی دەبێت پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆ بکەین بەجۆرێک کە کێبڕکێی بەرهەمە دەرەکییەکان بکات”.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە شایستە داراییەکانی جوتیاران کرد هەروەها تاوتوێی چۆنێتیی خەرجکردنی ئەو شایستە داراییانەمان کرد بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق”.

وتیشی، “لە کۆبوونەوەکەماندا گفتوگۆمان کرد لەبارەی مۆڵەتی بازرگانی بەمەبەستی یەکخستنەوە و یەکگرتنی مۆڵەتی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، چونکە ئەوە باباتێکی فیدراڵییە و پێویستە بۆ سەرجەم بازرگانان یەکگرتووبێت”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك ڕونكردنەوە لەسەر دەقی پرۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی دەدات

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم ئەگەری تەرزە بارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share