سزای زیندانیكردن بەسەر دوو بەرپرسدا سەپێندرا

دوو بەرپرس بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی دادگاییكران و سزای زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێندرا.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرایكرد، كاربەدەستێكی پێشووی وەزارەتی بەرگری و بەڕێوەبەرێكی گشتیی شارەوانی، بەبێ ئامادەبوونی خۆیان دادگاییكراون و سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی دەستپاكی، دادگای تاوانەكانی كەرخ و دادگای تاوانەكانی حلـلە، هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی بودجەی وەزارەتی بەرگری و بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی شارەوانییەكانی بابل-یان بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دادگاییكردووە.

ڕاشیگەیاند، ئەو دوو كاربەدەستە سامانی گشتییان بەهەدەرداوە، بەڕێوەبەرە گشتییەكەی سەر بە وەزارەتی بەرگری گرێبەستی كڕینی 400 ئۆتۆمبێلی لاندكروزەر و 100 ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی داوە بە كەسانی ناشایستە كە دەسەڵاتی ئەو كارەیان نەبووە، بەو هۆیەوە سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندراوە.

وەك دەستەی دەستپاكی دەڵێت، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی شارەوانییەكانی بابل، ناوەڕۆكی گرێبەستی كڕینی ئۆتۆمبێلی خۆڵڕێژی پێشێلكردووە و بەبێ ئامادەبوونی خۆی، دادگا سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی توندی بەسەردا سەپاندووە.

بابەتی پێشتر

کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبنەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان…
Total
0
Share