ڕاستە ژێر بیابانەكانی ئەنبار پڕن لە ئاو؟

شارەزایەكی بواری كەشناسیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئاوەی كە لەژێر زەوی و بیابانەكانی ئەنبار دۆزرانەوتەوە پەرجوو “معجزە” نیە و تەنها بیرێكی ئاسایی ئیرتیوازییە لەو ناوچەیە لێدراوە.

دوای ئەوەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە، كە دەردەكەوێت لە بیابانەكانی ئەنبار ئاوێكی زۆر دێتەدەرەوە و باسلەوەكراوە كە “ئەو ئاوەی لەژێر بیابانەكە هەیە توانای هەیە بیابانەکەی پێ بکرێت بە دارستان”، بەڵام شارەزایەكی بواری كەشناسی ئەوە ڕەتدەكاتەوە.

سادق عەتیە، لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەو ئاوەی كە لە بیابانەكانی ئەنبار دێتەدەرەوە تەنها بیرێكی كۆنكرێتی ئاسایی ئیرتیوازییە لە ناوچەكە و پێویستی بە پەرجوو “معجزە” نیە.

عەتیە، دەشڵێت، “تا ئێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە کە ئەو ڤیدیۆیە لە ئەنبار وێنەگیراوە، دەشڵێت، لە بیابانی ئەنبار یان لە هەندێک بیابان بڕێک ئاو هەیە، بەڵام بەو واتایە نا كە لەژێر بیاباندا دەریای دەریای ئاوهەبێت”.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەیەك لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

ماسکی ڕووخسار و سیرەم کامیان بەسوودترن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share