پیاوێک لە ماوەی کەرەنتینەی کۆرۆنادا فڕۆکەیەکی دروستکردووە و یەکەم گەشتی بۆ ئەوروپا پێکرد

لەگەڵئەوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنی خەڵک بۆ ماوەیەکی زۆر هۆکاری کێشە و ناخۆشی بوو بۆ بەشێکی زۆری خەڵک، بەڵام بۆ هەندێکی ماوەیەکی سوودبەخش و بەرهەمداربوو.

لە ناویشیاندا هەندێک ئەو ماوەیەیان بەکارهێناوە بۆ کاری بەرهەمدار، پیاوێک لە شاری کیرالای هیندی توانی فڕۆکەیەکی تایبەتی گەشتیاری دروستبکات، ئێستا یەکەم گەشتی بەو فڕۆکەیە بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێکردووە.

دروستکردنی ئەو فڕۆکەیە ماوەی هەزار و 500 کاتژمێری ویستووە، نزیکەی 140 هەزار یۆرۆش تێچووەکەی بووە.

ئەو پیاوە هیندییە بە هاوکاریی هاوژینەکەی لە باخچەی ماڵەکەیدا فڕۆکە تایبەتەکەی دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

شاجوانی نوێی عێراق دیاریکرا

بابەتی دواتر

پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەك ڕەشەوڵاخ بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share