بەرگریی شارستانیی  رێنماییەکانی کاتی روودانی لافاوی بڵاوکردەوە

بەپشتبەستن بە پێشبییە کەشناسییەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش بەرگریی شارستانیی سلێمانیش کۆمەڵێک رێنمایی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بە پشت بەستن بەو پێشبینیە زانستییەی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی کە هۆشداری داوە لە بارەی شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە و بوونی هەورە تریشقە لە رۆژانی داهاتوودا کە بە پێی نەخشەکە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی  سەرجەم تیمەکانمان لە ئامادەباشی پێشوەختەدان بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو”.

داوایشیکرد، لەگەری هەر بارانبارینێکیی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو هاوڵاتییان پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکەن:

– پێوستە هەموو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی  موڕەجەعی بۆ دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی، تا لە کاتی پڕبـوونی مەنهۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانووەکەی.

–  ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نهۆمێکی خانووەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر چوارگۆشە دروستبکات و موزەخەی تایبەتی ئاو سەحبکردن دابنێت لەناویدا بە حەرەسی زیرەکەوە، هەرکات ئاو هاتە ژوورەوە ئۆتۆماتیکی  خۆی بکەوێتە کار نەهێڵێت ئاو گـــل بێتەوە.

– پاکردنەوەی مەنهۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد قوڕ و  پیسی، لابردنی سەر گونجەکان لە سەربان و حەوشە تاکو ئاو بە رێژەیەکی زیاتر بڕوات.

– پاککردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مەقابا تا لە کاتی باران بارین دا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ و گونجەکان.

– ئەو ماڵانەی لە گەڕەکی لاوەکی دان ئاوی شەقامێکی سەرەکی دێتەوە سەری ،پێویستە رێڕەوی ئاوەکە بگۆڕن بۆجێگەیەکی گونجاوتر لە رێگەی فـــەردە لــــم ، یان تاسە دانان بە کۆنکرێت ئاستی بەرزی و نزمی تاسەکە  لە ژێر چاودێری یاساکانی هاتووچۆدا .

–  کوژانەوەی سەرچاوەی کارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا کۆبووەتەوە و ئەندامانی خێزانەکە قاچیان لە ناویدایە و خەریکی دەرهێنانی ئاوەکەن، چونکە مەترسیدارترین رووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاک و کارەبا بچێتە سەر ئاوەکە.

– ئەو ماڵانەی ساڵانە دووچاری هاتنە ژوورەوەی لافاو دەبن و هیچ ئامادە سازیەکیشیان لەم رێنماییانە نەکردووە بۆ خۆپاراستن، پێویستە کەلوپەلی کارەبای و بەنرخ ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن، تاکو گەر رووداوەکەش ووویدا زەرەروو زیان کەمتر بێت

– گەر هیچت پێ نەکرا باشترین  شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە، بچیتە جێگەیەکی سەلامەت.

بابەتی پێشتر

سەمیر هەورامی نوێترین بڕیاری تیمی وەزاریی یەكێتی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

سودانی: باوكمیان بە نەخۆشی لەسێدارەدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو…
Total
0
Share