نرخی مریشك زیاتر دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 250 دینار بۆ دوو هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 250 دینار بۆ دوو هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت، دابەزینی نرخەكەشی پەیوەندیی بە خواست و خستنەڕووەوە هەیە و ئێستا ئەو نەخۆشییە بڵاوبووەتەوە و خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان ناچارن بە هەرزانتر بیفرۆشن.

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان وتیشی، ” خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە زەرەردان و یەك كیلۆ مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دوو هەزار و 600 دینار دەكەوێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ژمارەی حزب و کاندیدان و هاوپەیمانێتیەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە رێورەسمێکدا لە رێگای تیروپشکەوە ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی…
Total
0
Share