سودانی: باوكمیان بە نەخۆشی لەسێدارەدا

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە سەردەمی رژێمی پێشوودا بەو پێیەی باوكی لە ریزەكانی ئۆپۆزسیۆندا كاریكردووە، دەستگیركراوە.

لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقدا، باوكی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری رەوانەی فەرەنسا كرابوو.

دەشڵێت، بەڵام پیاوانی رژێمی پێشوو رێگەیان نەدا چارەسەربكرێت و بە زۆر گەڕاندیانەوە بۆ عێراق و بەو دۆخە تەندروستییەیەوە، بە ئۆتۆمبێلێكی ئەمبوڵانس برا و لەسێدارە درا.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی  رێنماییەکانی کاتی روودانی لافاوی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئیڤان فائق: پارتی دەنگی ئاوارەكانی قۆرخكردووە و لە باتیی ئەوان دەنگ دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share