لە هەولێر هێزێکی زۆری ئەمنی دەوری ئۆفیسی کەنەکە-یان داوە

کەمێک بەر لە ئێستا لە شاری هەولێر هێزێکی زۆری ئەمنی دەوری ئۆفیسی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان “کەنەکە”یان دا و رێگە نادرێت هیچ رووماڵێکیش بکرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئەو هێزەی دەوری ئۆفیسی کەنەکەی داوە هێزەکانی ئاسایشن، چ بە جلی سەربازی، چ بە جلی مەدەنییەوە بڵاوەیان پێکراوە و ژمارەیان یەکجار زۆرە.

هێزەکە رێگری لە هەر جۆرە رووماڵێک دەکەن، هەروەها بۆ رێگریکردن لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی بڕیاربوو ئەمڕۆ کەنەکە سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامی بدات، بڵاوەیانپێکراوە.

بابەتی پێشتر

شارەزایەكی ئابوری: عێراق لەبەردەم هەلی زیادبوونی داهاتە نەوتییەكاندایە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share