قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەکان رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەن، جەژنیان لێ پیرۆز دەکەم

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەکانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جەژنی سەری ساڵی ئێزدی لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆز دەکەم و هیوای جەژنێکی خۆش و ساڵێکی بە دوور لە ناخۆشی و نەهامەتییان بۆ دەخوازم.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، “ئێزدییەکان لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەن، سەرباری هەموو  ئەو غەدر و دوژمنکارییانەی لە مێژوودا دەرحەقیان کراوە، بەڵام شەرافەتمەندانە پارێزگارییان لە شوناسی خۆیان کردووە.”

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، قوباد تاڵەبانی هیوای بەسەربردنی رۆژانێکی پڕ لەخۆشی و شادییان بۆ دەخوازێت.

بابەتی پێشتر

پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

چی لەبارەی (چوارشەمبە سۆر)ەوە دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share