ئەمڕۆ ئەم کەسانە مووچە وەردەگرن و سبەی مووچە دابەش ناکرێت

بە گوێرەی خشتەی مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مووچەی سێ توێژ دابەشدەکرێت، سبەینێ یەکشەممە بەهۆی دەنگدانەوە وەک رۆژی دابەشکردنی مووچە لە خشتەکەدا دانەنراوە و دووشەممە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە.

بە گوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ شەممە، دووەم رۆژی دابەشکردنی مووچەیە و مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێن.

هاوکات، ئەو خانەنشینانەی شارستانی و سەربازیی کە دوێنێ نەچوون بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان ئەمڕۆ روو لە بانکەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی مووچە.

سبەی یەکشەممە، 20ی تشرینی یەکەم رۆژی دەنگدانی سەرتاسەرییە لە هەرێمی کوردستان هەر بۆیە وەک رۆژی دابەشکردنی مووچە دیارینەکراوە.

تا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بڕیار وایە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بهێندرێت و کۆتا شوێنەکان لە رۆژی پێنجشەممەدا مووچەکانیان وەربگرن.

بابەتی پێشتر

راگەیاندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

نێتفلێكس پێشبینیی دوو هێندبوونی قازانجەكانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share